ئینگلتەرا

زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی محەمەد سەڵاح

Yariga App

یاریگا

سەرەڕای ئەوەی هەوڵێکی زۆر لەلایەن سعودیەکان هەیە، بۆ ئەوەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوول رازی بکرێت، هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە خولی رۆشن بکات، بەڵام ئەو یاریزانە ئارەزووی مانەوە لەگەڵ یانەکەی دەکات.

زۆر کەس پێیانوایە محەمەد سەڵاح لە دوایین ساتەکانیدایە لە ئەوروپا و رەنگە هاوینی داهاتوو کیشوەری سەوز جێبێڵیت. هاوینی ڕابردوو یانەی ئیتیحاد دووجار هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە میسریەکەیدا و دەنگۆیەکیش هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو یانەیە ئۆفەرێکی 250 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو یاریزانە دەکاتەوە.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی لە ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەو هەوڵانەی یانە سعودیەکان، بەڵام سەڵاح ئارەزووی مانەوە دەکات و دەشڵێت

لیڤەرپوول لە مانگی یەکی ساڵی 2024 هیچ چالاکیەکی تایبەتی نابێت. پێشتر پلانیان دانابوو گرێبەستی ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و ڤێرجیل ڤان دایک و محەمەد سەڵاح نوێ بکەنەوە. پێشبینی دەکەم بەم زووانە هەوڵەکانیان دەست پێ بکەن. لیڤەرپوول هەمیشە کارێکی دروستی کردووە کاتێک باس لە گواستنەوەی یاریزانەکان دەکرێت کە دەچنە ناو ساڵی کۆتاییەوە، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە جولیان وارد و مایکل ئێدواردز لە شوێنی یۆرگ شماتکە جێگیرکراون. گومان لەسەر سەڵاح هەبووە، بەڵام هەندێک پێیان وتم کە ئەو ئارەزووی بەردەوامبوونی هەیە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت. بۆیە جیابوونەوەی سەڵاح بە هیچ شێوەیەک دڵنیا نییە. ڕۆژانی گرنگمان لە پێشە

محەمەد سەڵاح تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، پێشتر دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە ئەو یاریزانە لە موچەکەی رازی نیە، بۆیە بیر لە ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button