ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ بەدەستهێنانی ئۆنانا ئارسیناڵ ململانێی بارسێلۆنا دەکات

چێڵسی و مانچێستەریش لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئامادۆ ئۆنانا، ئارسیناڵ ململانێی بارسێلۆنا دەکات.

ماڵپەڕی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هاتووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ئامادۆ ئۆنانای ئەستێرەی یانەی ئێڤەرتن و بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکە رکابەری بارسێلۆنای ئیسپانی دەکات.

ئامادۆ لە هاوینی 2022 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئێڤەرتن ئامادە نییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن پاوەند دەستبەداری یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکەی ببێت، کە ئەگەری هەیە نرخەکەی بەرزتر بکەنەوە و داوای 90 ملیۆن پاوەند بکەن.

تیم تۆک ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەکەی مێرسیساید نایەوێت لە گواستنەوەی زستانە دەستبەرداری ئۆنانا ببێت، بەڵام میکێل ئارتێتا کارگێڕی یانەکەی ڕاسپردووە بە خێرایی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بخەنە گەڕ.

هاوکات جیا لە گەنەرز و بارسێلۆنا، هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسیش چاویان لەسەر ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی بەلجیکایە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

ئامادۆ ئۆنانا بە درێسی ئێڤەرتن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 56 یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button