جیهان

فەرمی: ئەو تاکە خەڵاتەی مێسی لێی بێ بەش بوو، گۆڕانکاریی تێدا کرا

چانسێکیتر بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بۆ خەڵاتێکیتر

Yariga App

یاریگا –

لیونێل مێسی چانسێکی زێڕینی بۆ هاتووەتە پێشەوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێک کە لە کاروانەکەیدا لێی بێ بەش بووە.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لە ژیانی وەرزشییدا توانیویەتی دەستی بگات بە سەرجەم نازناو و خەڵاتە جیاوازەکان، ئەوەی لێ کەم بوو وەرگرتنی Golden Foot بوو، ئەو خەڵاتەی کە ماوەی 20 ساڵە دەدرێتە یاریزانانی تەمەن سەروو 28 ساڵ کە بەردەوامن لە یاریکردن و کاریگەرییان لەسەر لاکێشەی سەوز هەیە و دەستکەوتیان هەیە.

خەڵاتەکە، کە هەر یاریزانێک یەک جار پێی دەبەخشرێت لە ڕێگەی دەنگدانی ڕۆژنامەنووسەکانەوە، پێشتر لە کۆتایی هەموو ساڵێک پێشکەش دەکرا، بەڵام ئەم وەشانە جیاوازترە و بە گوێرەی لێدوانێکی ئەنتۆنیۆ کالێندۆی دامەزرێنەری گۆڵدن فووت، وادەی پێدانی خەڵاتەکەیان گۆڕیوە و خراوەتە هاوینی ساڵی داهاتوو.

ئەم گۆڕانکارییەیش چانسێکی باش دەداتە کاپتنەکەی ئینتەر میامی کە بەدەستی بهێنێت. بەوپێیەی ئەگەر هاوشێوەی وەشانەکانی پێشووتر لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵێکی زایینیدا ببەخشرایە، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە مێسی لێی بێ بەش دەبوو بەهۆی ئەوەی نەبوونی ئەنجامی بەرچاو لە میامی و، بوونی چەند یاریزانێکیتری کاریگەر کە هێشتا لە مەیدانەکەدا ماون له ئەوروپا.

مێسی لە ساڵی 2015 بەدواوە چانسی وەرگرتنی هەبوو، بەوپێیەی لەو ساڵەوە تەمەنی گەیشتە 28 ساڵی و یاسای خەڵاتەکە دەیگرتەوە.

یەکەم یاریزان خەڵاتەکەی پێ بەخشرا رۆبەرتۆ باجیۆ بوو لە ساڵی 2003. کۆتا یاریزانیش رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیە. هاوکات لە ساڵی 2020یش ڕکابەرە مێژووییەکەی مێسی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بە خاوەنی قاچی زێڕین.

رۆناڵدۆ لەگەڵ خەڵاتەکە لە ساڵی 2020

بابەتی زیاتر

Back to top button