ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
لیڤەرپوول لە لایپزیگ تووڕەیە
یاریگا –
یانەی لیڤەرپوول ناڕازییە لە مامەڵەی یانەی لایپزیگ لەگەڵ فابیۆ کارڤالیۆی یاریزانی یانەکەیان کە بە خواستن یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات.
لیڤەرپوول هاوینی رابردوو ئەو یاریزانەی لە فولهامەوە گواستەوە و دواتر راستەوخۆ بە خواستن بە لایپزیگدا، بەو هیوای لاوە 21 ساڵەکە لەو یانەیە چانسی یاریکردنی زیاتری هەبێت و پەرە بەتواناکانی بدات.
کارڤالیۆ لەوکاتەوەی روویکردووەتەوە لایپزیگ تەنها 257 خولەک (کەمتر لە سێ یاری) بەشداری پێککراوە. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول بەنیازە لەگەڵ لایپزیگ قسە بکات و پێیان رابگەیەنن کە ئەگەر دەرفەتی پێنادەن، ئەوا دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بیگەڕێننەوە یانەکە.
کارڤالیۆ ناسنامەی پۆرتوگالییە و بەرگریکاری باڵی راستە. بە نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ لە فولهامەوە گواستییانەوە ریزەکانیان.