ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

دوای پێنج ساڵ لە شەوە کارەساتبارەکە کاریوس دەگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ

گەڕانەوە لەدوای نیو دەیە

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ، جارێکی دیکە لۆریس کاریوس بەشداری یارییەکی چامپیۆنزلیگ دەکات.

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، نیوکاسڵ یونایتد لە یاریگای سانت جەیمس پارک میوانداری ئەیسی میلان دەکات.

نیک پۆپی گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکە بەهۆی پێکان بۆ ماوەی 4 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، مارتن دوبراڤکای گۆڵپارێزی دووەمی تیپەکەش لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر بە تۆتنهام لە شانیدا تووشی پێکان بوو.

بۆیە ئێدی هاوی راهێنەری یانەکە بەرامبەر میلان پشت بە کاروسی ئەڵمانی دەبەستێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم یاری گۆڵپارێزە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە چامپیۆنزلیگ لەدوای ساڵی 2018.

لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 لیڤەرپوول و ریال مەدرید رووبەڕووبوونەوە، لە کاریۆس ئەوکات گۆڵپارێزی سەرەکی رێدز بوو، لە یارییەکەدا ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد، بەهۆی هەڵەی ئەو تیپەکەی دوو گۆڵی لێکرا و نازناوەکەیان لەدەستدا.

کاریوس لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە تەنیا یەک یاری کردووە و دوو گۆڵی لێکراوە، ئەمشەویش دووەم یاری خۆی بۆ یانەکەی دەکات.

کاریوس لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018:

بابەتی زیاتر

Back to top button