ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو ئەوروپای سەرسام کردووە؛ ریال مەدرید دەتوانێت ‘بکوژەکەی بارسێلۆنا’ بگەڕێنێتەوە یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەتوانێت بە پارەیەکی کەم ‘بکوژەکەی بارسێلۆنا’ بگەڕێنێتەوە یانەکەی، کە هەموو ئەوروپا بەو بەرگریکارە لاوە سەرسامن.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەتوانێت تەنیا بە هەشت ملیۆن یۆرۆ میگێل گۆتێرێز بەرگریکاری جیرۆنا بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، کە شەوی یەکشەممە بە پیاوی یارییەکەی بارسێلۆنا و جیرۆنا دەستنیشانکرا و رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنەکەیان بەسەر بلاوگرانا.

هاوینی 2022 میگێل بە چوار ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی جیرۆنا کرد، بەڵام هێشتا لۆس بلانکۆس هاوبەشی جیرۆنایە لە خاوەندارییەتی یاریزانەکە و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی ریال مەدرید دەتوانێت هاوینی داهاتوو بە هەشت ملیۆن یۆرۆ بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیش رایگەیاندووە، ریال مەدرید نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی میگێل بکات، چونکە ئەگەر هاوینی داهاتووش نەیگەڕێنێتەوە ریزەکانی، ئەوا هاوینی 2025 دەتوانێت بە نۆ ملیۆن یۆرۆ بیباتە ریزەکانی یانیش هاوینی 2026 بە 10 ملیۆن یۆرۆ بیگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەی لالیگا پێشکەشی دەکات، یانەکانی بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ چاودێریی میگێل دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

میگێل گۆتێرێز (22 ساڵ) لە بۆرسەی یاریزانان نرخی 15 ملیۆن یۆرۆیە، تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی جیرۆنا هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 35 ملیۆن یۆرۆیە و ریال مەدرید خاوەندارییەتی %50ـی یاریزانەکە دەکات.

میگێل لەم وەرزەی لالیگا 15 یاریی بە درێسی جیرۆنا کردووە و گۆڵێک و ئەسیستێکیشی تۆمارکردووە.

Miguel Gutierrez set to comeback stronger in 2022 | Marca

بابەتی زیاتر

Back to top button