یاریگا –
لوئه‌ى سه‌ڵاح رایدهگهنێت، ده‌مانه‌وێت گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر بكه‌ین.
لوئه‌ی سه‌ڵاحی راهێنه‌ری یانه‌ی كاره‌با، به‌ر له‌یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌هلی حه‌له‌بی سوری له جامی یه‌كێتی ئاسیا دووپاتیكرده‌وه، تیپه‌كه‌ی بۆ بردنه‌وه یاری ده‌كات تا گه‌یشتن به پێشكۆتایی مسۆگه‌ر بكات.
لوئه‌ی گوتی، ئێمه ئاماده‌كارییه‌كی باشمان بۆ یارییه‌كه كردووه، ناچار بووین تیپه‌كه بكه‌ینه دوو به‌ش، تیپێك یاری نه‌ورۆزی ئه‌نجامدا، به‌شێكی دیكه‌ش به‌ره‌و به‌سره به‌ڕێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی ماندوو نه‌بن.
گوتیشی، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی یانه‌كه‌مان سنورداره، به‌ڵام كارگێری یانه‌كه هه‌موو پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكردووین.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه گره‌ومان له‌سه‌ر باشتربوونی ئاستی تیپه‌كه كرد ، سه‌ره‌ڕای به‌هێزی گروپه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بووین.