هەڵوێستێکی سەیری ئەڵمانییەکان بەرامبەر راهێنەرەکەیان
یاریگا –
راهێنەری هەڵبژاردەی خوار 17 ساڵانی ئەڵمانیا، کە دوێنێ هەڵبژاردەکەی کردە پاڵەوانی جیهان، گرێبەستەکەی لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەم کۆتایی دێت و هیچ ئۆفەرێکی نوێ کردنەوەی پیشکەش نەکراوە.
کریستیان ووک، رۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنە گەورەکانی ئەڵمانیا لە مۆندیالی خوار 17 ساڵان، بەڵام ئێستا روون نییە کە ئایا لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە سەرکردایەتی کردنی هەڵبژاردەکە یاخود نا.
بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامی بیلدی ئەڵمانی، یەکیتی تۆپی پیی ئەڵمانیا ئامادە نیەە گرێبەستی راهینەرەکەیان نوی بکاتەوە. ئەمە بابەتێکە کە وەک گاڵتەیەکی ناخۆش سەیر دەکرێت، بەڵام راستییەکی تاڵە. گرێبەستەکەی وۆک لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا کۆتایی دێت و هیچ دەنگۆی نوێ کردنەوەی گرێبەست نابیسرێت.
ووک یەکەم هەڵبژاردەی مێژووی تۆپی پێی ئەڵمانی پێکهێنا، کە لە ماوەی یەک ساڵدا پاڵەوانێتی ئەوروپا و جامی جیهانی خوار 17 ساڵانی بەدەستهێنا. ورووژێنەرە، ئەمەش بە دەستکەوتیکی باوەڕپینەکراو بۆخۆی دەبینێت چونکە زۆرێک متمانەیان بە تواناکانی نەبوو.
کاتێک پرسیاری لەبارەی پلانەکانی داهاتووی دوای یاریی کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا لێکرا، وۆک گوتی:
بۆ ئێستا دەمەوێت چێژ لە هەموو شتێک وەربگرم و دواتربۆ ماوەیەکی کەم لە تۆپی پێ دوور دەکەومەوە. دوای پشوودان بیر لە داهاتووی خۆم دەکەمەوە. ئەوە پەیوەست نییە بە منەوە، بەندە بەوەیکە ئایا فیدراسیۆن دەیەوێت لەگەڵم بەردەوام بێت یان نا.
راهینەرە تەمەن 50 ساڵەکە لە ساڵی 2012 ئەرکی راهێنەرایەتی هەلبژاردەی لاوانی خوارد 17 ساڵی پێسپێردراوە و دواجار توانی لەگەڵ تیپەکەی جامی جیهانی 2023 بەدەست بهێنێت.