له پێناو مانه‌وه له یانه‌ی ریال مه‌درید یاریكرد به درێسی ئه‌و یانه‌یه ڤاڵڤێردی دوو گرێبه‌ستی گه‌وره له سعودیه و ئه‌ڵمانیا ره‌تده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ماركا ئیسپانی ڕایگه‌یاند، فێدریکۆ ڤالڤێردی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و یانه‌ی ریال مه‌درید دوو گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی له لایه‌ن یانه‌ی بایرن میونشن و یانه‌یه‌كی گه‌وه‌ری سعودی پێگه‌یشت و له پێناو مانه‌وه له ریال ڕاسته‌وخۆ هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆفەری یانه سعودیه‌كه گران بەها بووە، بەڵام یاریزانەکە لە پێناو پۆشینی درێسی ریال مه‌درید بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر و خەونی بەدەست هێنانی نازناوەکان، مانەوەی لە شاهانه‌ی هەڵبژاردووە.
هەمان سەرچاوە باسی له‌وه‌شكردووه، یانەی باریرن میونشن ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە نیشانداوه، بەڵام ڤاڵڤێردی ده‌یه‌وێت له ریال بمێنێته‌وه بیر له هیچ بژارده‌یه‌كی تر ناكاته‌وه
ڤالڤێردی لە ماوه‌ی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مه‌درید تاكو ساڵی 2029 نوێکردەوە و بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆریە.