ئیسپانیاگرنگترین

بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا: کەس بۆی نەبوو لە راهێنانەکان لە مێسی نزیک بێتەوە

بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا دان بە راستییەکی یانەکە دەنێت

Yariga App

یاریگا –

بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا دان بە راستییەکی ناو یانەکە دەنێت و دەڵێت ‘کەس بۆی نەبوو لە راهێنانەکان لە مێسی نزیک بێتەوە یان دەستی لێبدات’.

جان کلیێر تۆدیبۆ بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا کە ساڵی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە تۆلۆزەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکە کرد، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی Ligue 1 Show دەڵێت :’کاتێک لە بارسێلۆنا یاریم دەکرد، کەس بۆی نەبوو دەست لە مێسی بدات، لە راهێنانەکان نەدەبووایە کەس لێی نزیک بێتەوە، لەوانەیە ئەم قسەی منتان پێ شێتانە بێت، بەڵام ئەمە راستی بوو’.

هەروەها تۆدیبۆی 23 ساڵان دەشڵێت :’دەبووایە زۆر بە هەستیاری و وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ مێسی بکەین، بەڵام شتێکی ئاسایی بوو چونکە باشترین یاریزان بوو، نەدەبووایە ئازاری بدەین یان تووشی پێکانی بکەین’.

تۆدیبۆ لە بارسێلۆنا نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت و تەنیا پێنج یاریی بە درێسی بلاوگرانا کرد، دواتر چووە ریزەکانی بێنفیکای پۆرتوگاڵی، دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نیسی فەرەنسی کرد و لەو یانەیە گەڕایەوە لوتکە و ئێستا لە باشترین ئاستیدایە و هاوینی رابردوو نزیک بوو بچێتە مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button