ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیکەی ریال مەدرید گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

گۆڵپارێزی ئیسپانی، کێپا ئاریزابالاگا، گەڕایەوە مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید.

کێپا لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە نەیتوانی لە دوو یاری یانەکەی بەرامبەر یانەکانی سپۆرتینگ بڕاگا لە چامپیۆنزلیگ و ڤاڵێنسیا لە لالیگا یاری بکات.

بەڵام گۆڵپارێزە ئیپسانییەکە ئەمڕۆ گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی، بەشێوەیەکی ئاسایی لەسەر چیمەنی یاریگا بەشداری مەشقەکانی کرد.

گەڕانەوەی گۆڵپارێزە تەمەن 29 ساڵانییەکە لەم کاتە هەستیارە هەواڵێکی خۆشە بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە، دوای ئەوەی مێرێنگی لە پشووە نێودەوڵەتییەکان دوو گورزی کووشندەی بەرکەوت، هەریەکە لە کاماڤینگا و ڤینیسیۆس جونیۆر بەهۆی پێکان تا ساڵی داهاتوو لە یاریکردن دادەبڕێن.

کێپا لەم هاوینە بەشێوەی خواستن لە چێڵسی ئینگلیزییەوە گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، ئەمەش دوای ئەوەی تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکە تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو.

ئاریزابالاگا لەم وەرزە 13 یاری بە درێسی ریال مەدرید کردووە، 10 گۆڵی لێکراوە، لە 6 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button