ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد ریکۆردێکی 50 ساڵەی شکاند

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دوای شکستی شەوی رابردووی بەرامبەر کۆپێنهاگن لە چامپیۆنزلیگ، بووە نۆیەمین دۆڕانی لەم وەرزەدا.

شەیتانە سوورەکان بە ئەنجامی 4-3 بە یانەکەی پایتەختی دانیمارک دۆڕا، ئێستا لە کۆی 17 یاری ئەم وەرزەدا 9 یاری دۆڕاندووە، لە 50 ساڵی رابردوودا، ریکۆردی لەم شێوەیە تۆمار نەکراوە.

لە وەرزی 1973-1974 مانچێستەر یونایتد بۆ یەکەمین جار دابەزیە خولی پلە یەکەکانی ئینگلتەرا، دوای بەدەستهێنانی 32 خاڵ لە کۆی 42 یاریدا.

ئەمە سێیەم دۆڕانی مان یونایتد بوو لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە و لە دوا پلەی کۆمەڵەکەیدا دێت. دۆخی یونایتد لە پرێمەرلیگ باشتر نییە، چونکە لە کۆی 11 یاریدا پێنج یاری دۆڕاندووە و لە پلەی هەشتەمدا دێت.

شەممەی داهاتوو، تیمەکەی ئێریک تێن هاخ، رووبەڕووی لوتن تاون دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button