ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: كاماڤینگا گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی ئیدواردۆ كاماڤینگای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی كاماڤینگا لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچوو.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستكارەكەی تا هاوینی ساڵی 2029 راگەیاند.

كاماڤینگا لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە كرد و لە ماوەی دوو وەرزدا شەش نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بردەوە.

لاوە تەمەن 20 ساڵانەكە لەگەڵ مەدرید 114 یاری كردووە و لە ماوەی هەردوو ساڵەكەدا پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ باشترین یاریزانی لاو بووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەكەی كاماڤینگا لەگەڵ مەدرید یەك ملیار یۆرۆیە.

لە كۆتا 7 رۆژدا یانە شاهانەكە گرێبەستی سێ یاریزانی سەرەكی یانەكەی ڤینیسیۆس جونیۆر تا ساڵی 2027 رۆدریگۆ تا سالی 2028 كاماڤینگا تا ساڵی 2029 نوێ كردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button