ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

محەمەد سەڵاح داوای رۆیشتنی لە لیڤەرپوول کردووە؟

Yariga App

یاریگا –

یورگن کڵۆپ دووپاتیکردەوە، محەمەد سەڵاح داوای رۆیشتنی لە لیڤەرپوول نەکردووە.

کەمێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، لە یورگن کڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول پرسرا، ئایە لە هاوینی رابردوو ئۆفەری سعودییەکانیان رەتکردووەتەوە بۆ دەستبەردربوون لە محەمەد سەڵاح یاخود نا.

لە وەڵامدا کڵۆپ رەتیکردەوە هیچ لەبارەی ئۆفرەکە بزانێت و گوتی:

هیچ شتێک لەبارەی ئەو ئۆفەرە نازانم، گرنگ نییە… سەڵاح لەگەڵمان بەردەوامە، نەهاتە لام داوای رۆیشتن بکات، منیش بەهیچ شێوەیەک بیرم لەوە نەکردووەتەوە رێگەی پێبدەم بڕوات

 

یورگن کڵۆپ

کڵۆپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

بارودۆخی سەڵاح لە لیڤەرپوول زۆر باشە، لەدەرەوەی یاریگاش هیچ گرفتێکی نییە، بەڕاستی سەڵاح ناوازەیە و چێژ بە تیپەکە دەبەخشێت.

لە هاوینی رابردوو یانەی ئیتیحادی سعودی هەوڵێکی زۆریدا، محەمەد سەڵاح بەرەو خولی رۆشەنی سعودی بگوازێتەوە، بەڵام کڵۆپ و لیڤەرپوول بەهیچ شێوەیەک ئامادەنەبوون دەستبەرداری ئەستێرە میسڕیەکە ببن.

سەڵاح بە بزوێنەری سەرەکی لیڤەرپوول دادەنرێت، لەم وەرزەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 14 یاریدا 10 گۆڵی بۆ رێدز کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

محەمەد سەڵاح

بابەتی زیاتر

Back to top button