چاڤی: ریال مەدرید لە دوو دەرفەت و نیو دوو گۆڵی کرد
یاریگا
چاڤی راهێنەری بارسێلۆنا دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گووتی
ئێمە کاریگەریمان نەبوو، پێموایە ڕێبازەکەمان بە باشی کاریگەری هەبوو. لە کۆتاییدا وایان لێکردین ئازار بچێژین، بەڵام ئەگەر راستگۆ بم لەگەڵتان ئێمە شایستە بردنەوە بوین
چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گووتی
تەنانەت یەکسانبوون بەس نەبوو بۆ ئێمە، پێموایە یارییەکمان کرد بۆ بردنەوە بەڵام دۆڕاین، ئەنجامێکی خراپ بوو هەرچەندە پێموایە یارییەکی باشمان ئەنجامدا. کارێکی قورسە، بەڵام ئامانجمان بردنەوەی خولەکەیە و هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە
چاڤی پێیوایە ریال مەدرید لە کەمترین دەرفەت دوو گۆڵی کرد و گووتی
پێویستمان بە 5 یان 6 هەل هەیە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، لە کاتێکدا ڕیال مەدرید لە دوو هەل و نیودا دوو گۆڵی تۆمارکرد. ڕاستگۆیانە پێموایە ئێمە شایستەی سەرکەوتن بووین، بەڵام ئەمە ڕوودەدات کاتێک هەلەکان لەدەست دەدەیت بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید