ئاسیائیتاڵیاسعوودیەگرنگترین

ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی مۆرینیۆ دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی رۆمای ئیتاڵی لەلایەن سعودیەكانەوە ئۆفەرێكی خەیاڵی بۆ دانراوە.

لەم وەرزەدا رۆما بەدەست خراپی ئەنجامەكانیەوە دەناڵێنێت و بە جۆرێك لە دوای تێپەڕبوونی هەشت هەفتە یانكە تەنیا خاوەنی 11خاڵە و لە ریزبەندی دەیەمی سێریا ئەی دێت و بە جیاوازی 10 خاڵ لە میلانی پێشەنگەوە دوورە.

سەرەڕای خراپی ئەنجامەكانی، مۆرینیۆ بووەتە ئامانجی زۆرێك لە یانە سعودیەكان، هەروەها ناوی راهێنەرە پۆرتوگالیەكە بە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید و رۆژنامەكان وەك شوێنگرەوەیەكی كارلۆ ئانچێلۆتی دایان ناوە.

بۆ رێگری كردن لە دووبارە گەڕانەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانە سعودیەكان دەیانەوێت ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی مۆرینیۆ بكەن.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی هەردوو یانەی ئەهلی و ئیتیحادی سعودی گرنگی بە گواستنەوەی مۆرینیۆ دەدەن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یەكێك لەو دوو یانەیە وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 50 ملیۆن یۆرۆیان وەك موچەی ساڵانەی داناوە.

گرێبەستەكەی خۆسێ مۆرینیۆ لەگەڵ گورگەكانی رۆما لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لە ساڵی 2021 مۆرینیۆ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی رۆمای لە ئەستۆ گرت و توانی نازناوی كۆنفرانسلیگ لەو وەرزەدا بباتەوە و وەرزی رابردووش لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگدا بەرامبەر سێڤییا شكستی هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button