یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر گارێس ساوسگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیتاڵیا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
هەردوو هەڵبژاردە پێنج یارییان لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 كردووە و ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكە دێت و ئیتاڵیاش بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.
🎙️🎙️🎙️
Le parole del Ct #Spalletti alla vigilia di #InghilterraItalia 🏴🇮🇹#Nazionale #Azzurri #VivoAzzurro pic.twitter.com/Md2u341uxl
— Nazionale Italiana ⭐️⭐️⭐️⭐️ (@Azzurri) October 16, 2023
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا:
گۆڵپارێز: پیكفۆرد
هێڵی بەرگری: وۆلكەر، ستۆنز، ماگوایەر، تریپیێر
هێڵی ناوەند: فلیپس، رایس، بێڵینگهام
هێڵی هێرشبردن: فۆدین، كەین، راشفۆرد
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیتاڵیا:
گۆڵپارێز: دۆناروما
هێڵی بەرگری: یودۆگی، ئاچێربی، سكالڤینی، دی لۆرێنزۆ
هێڵی ناوەند: فراتێسی، كریستانتێ، بارێلا
هێڵی هێرشبردن: شەعراوی، سكامكا، بێراردی