ئیتاڵیائینگلتەرا

تۆنالی ئامادەیە دان بە تۆمەتەکەیدا بنێت و سزای سڕکردن چاوەڕێی دەکات

Yariga App

یاریگا-ساندرۆ تۆنالی یاریزانی پێشووی میلان و ئێستای نیوکاسڵ یونایتد ئامادەیە دان بە هەڵەکەیدا بنێت و  مامەڵەی کەمکردنەوەی سزاکەی بکات لەگەڵ لێکۆڵەڕی تورین و یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا.

لەکاتی ئاشکرابوونی هەر تۆمەتێکدا، تۆمەتبار مافی ئەوەیە هەیە مامەڵە لەگەڵ لایەنی سکاڵاکار بکات بۆ ئەوەی سزایەکی کەمتری بۆ ببڕنەوە و کەیسەکە نەچێتە دادگا، بەرامبەر بەوەش دان بە تۆمەتەکەیدا بنێت.

بەگوێرەی کۆریێری دیلا سێرا، تۆنالی تووشی ئالوودەبوون بووە بە قومارکردن و گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان. گازیتاش دەڵێت تۆنالی و فاجیۆلی یەکلابووەتەوە کە گرەویان بە ئەنجامی یارییەکانەوە کردووە بەوەش مادەی 24 یاسای دادوەری وەرزشییان شکاندووە.

سزای ئەم یاسایە سێ ساڵ سڕکردنە بەڵام  لێکۆڵەر مافی ئەوەی هەیە سزایەکەیان بۆ کەمبکاتەوە ئەگەر راستەوخۆ دان بە تۆمەتەکەدا بنێن بەر لەوەی کەیسەکە ببرێتە کێشمەکێشمی دادگا.

گازیتا دیلا سپۆرت دەڵێت چاوەڕواندەکرێت سزاکەیان کەمبکرێتەوە بۆ نیووەی سێ ساڵەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button