ئیسپانیاگرنگترین

لیۆنێل مێسی نمونەی باڵای منە

Yariga App

یاریگا –

براین زاراگۆزای ئەستێرەی یانەی گرانادا، لیۆنێل مێسی وەک نمونەی باڵای خۆی سەیردەکات.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا، گرانادا لە یاریگای نۆیڤۆ لۆس کارمینێس میوانداری بارسێلۆنای کرد، یارییەکەیش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

براین زاراگۆزا، لە یارییەکەدا بە ئاستێکی بەرز بەدیار کەوت، توانی هەردوو گۆڵەکەی گرانادا لە خولەکەکانی 1 و 29 بکات، سەرنجێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشا.

زاراگۆزا پاش یارییەکە گوتی:

لیۆنێل مێسی هەمیشە نمونەی باڵای من بووە.

هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی شەوی رابردوو، راستەوخۆ پاش یارییەکە یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button