ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی زستانەدا یاریزانێك دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە وریاییەوە مامەڵە لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەكات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا یاریزانێك بگوازێتەوە ریزەكانی.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا پێوویستی بە یاریزانێكی ئیرتیكازە بۆ ئەوەی هاوشانی ئۆریۆل رۆمیۆ یاری بكات و بەهۆی یاسایی یاری خاوێنەوە دەیەوێت بە وریاییەوە مامەڵە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بارسێلۆنا چاودێری چەند یاریزانێك دەكات، بەڵام ئەگەر هەیە لە هاویندا گرێبەستەكە بكەن.

ئەوەش روونكراوەتەوە، دۆخی دارایی بارسێلۆنا خراپە و ناتوانیت لە زستاندا گرێبەست واژۆ بكات.

هەروەها چاوەڕوان دەكرێت لە زستاندا ڤیتۆر رۆكی پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی ئەو یانەیە.

مۆندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا چاوی لە گویدۆ رۆدریگێزە لە ریال بێتیس هەروەها ئارسەر فێرمینی رۆیال ئانتفیرپ و مۆسكاردۆیە لە كۆرنتیانز.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button