
یاریگا –
ڤیکتۆرکاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق. لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی ئوردن ئاشکرا کرد.
کاساس 24 یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کردووە، لە نێویاندا سێ یاریزانی کوردی بانگهێشتکردووە، ئەوانیش مێرخاس دۆسکی، یاریزانی یانەی سلۆفاکۆی چیکی و ئوسامە رەشید ،یاریزانی فازێلای پۆرتوگالی و محەمەد عەلی.
کاساس لەبارەی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت؛ کەوا چەند یاریزانێک بە هۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکراون، وەکو کێڤن یەعقوب، سەعد ناتق، عەلی فایز، زیدان ئیقبال و ئالان محێدین.
بڕیارە هەڵبژاردەی عێڕاق 8ـی ئەم مانگە بگاتە عەمانی پایتەختی ئوردن، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی دۆستانەی نێودەوڵەتی ئوردن.
هەڵبژاردەی عێراق 11ـی مانگ لە یەکەم یاریدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەڕ دەبێتەوە.
لیستەکەی کاساس بۆ پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن
گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن ، ئەحمەد باسل ، فەهد تاڵب
بەرگریکاران: رێبین سولاقا، ماسیس ئارتین، عەلی عەدنان، فرانس پەترووس، مستەفا سەعدون، مەناف یونس، مێرخاس دۆسکی ، ئەحمەد یەحیا.
ناوەڕاستکاران: ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید، ئەمجەد عەتوان، عەلی جاسم، بەشار رەسەن، ئەحمەد عەلی، ئیبراهیم بایش، دانیلۆ سەعید، عەلی حەیدەر، ئەحمەد فەرحان.
هێرشبەران: ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، عەلی حەمادی.