ئاسیا

کاردانەوەی نێیمار بەرامبەر یاریگای ئازادی

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرە بەڕازیلیەکەی یانەی هیلال شێوازی نۆژەن کردنەوەی چیمەنی یاریگای ئازادی بە باوەڕپێنەکراو وەسف دەکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە میدیای وەرزشی ئێراندا سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی چیمەنی یاریگای ئازادی بڵاوکرایەوە، کە لەو ماوەیەدا کرێکاران بە بەستنەوەی چیمەنەکان بەیەکدی هەروەها جوڵاندنی بەشە نالەبارەکانی چیمەنە پارچە پارچە بووەکان سەرقالی چاک کردنەوەن.

روداوێک کە لە میدیا نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت پەیجی فەرمی خولی نایابی سعودیە کاردانەوەی زۆری هەبوو، رووماڵی ئەم گرتە ڤیدیۆیەی کردووە و لەسەری نووسیویەتی: “یاریگای ئازادی، کە رۆژی سێشەممە میوانداری یاریی نێوان نەساجی و هیلال دەکات”

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە لەسەر هەژماری بەکارهێنەری ئەم دامەزراوەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کاردانەوەیەکی سەرنجڕاکێشی نەیماری لێکەوتەوە. سوپەرستارە بەڕازیلییەکەی هیلال کە شەوی سێشەممە لە یاریگای ئازادی رووبەڕووی نەساجی دەبێتەوە لەگەڵ ئەستێرە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی تیپەکە، لە بەشی کۆمێنت نووسیویەتی “چۆن وادەبێت” ئیمۆجیەکی پێکەنینیشی بەکار هێناوە.

بڕیارە یاریزانەکان ئەمشەو سەردانی یاریگا بکەن بۆ راهێنانی پێش یارییەکە دەبێت بزانین چ کاردانەوەیەکی تری لە دوا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button