ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فلۆرینتینۆ پێرێز یاریزانێكی پۆرتوگالی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئیدارەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت كار لەسەر پتەوكردنی هێڵی بەرگری یانەكەی بكات بۆ وەرزی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی دێڤێنسا سێنترال ریال مەدرید لە هێڵی بەرگری دەناڵێنێت بەهۆی پێكانی ئیدێر میلیتاو و دابەزینی ئاستی دەیڤد ئالابا.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی وەرزدا هەریەك لە ناچۆ فێرناندێز، لوكاس ڤاسكوێز و دەڤید ئالابا وەرزی داهاتوو ریزەكانی ریال مەدرید جێبهێڵن.

سەرچاوە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید ئامۆژگاری ئیدارەی یانەكەی دەكات كە چاودێری گۆنچالۆ ئیناسیۆ بەرگریكاری پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە بكەن، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

ئەوەش خراوەتە روو، تێچووی گرێبەستەكە بۆ یانە شاهانەكە 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و ریال مەدرید دەیەوێت یەكلایی بكاتەوە و یاریزانەكەش دەیەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات چونكە شێوازی یاریكردنی لەگەڵیاندا گونجاوە.

گۆنچالۆ ئیناسیۆ

گۆنچالۆ ئیناسیۆ لەم وەرزەی خولی نایابی پۆرتوگالیدا حەوت یاری كردووە و هەڵسەنگاندنی 7.4ی پێدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button