ئیتاڵیاگرنگترین

حکومەتی نایجێریا لەسەر ئۆسیمین دێتە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

جۆن ئینۆ، وەرزی وەرزشی وڵاتی نایجێریا لەسەر گرفتەکەی ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی دێتە دەنگ.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، پێگەی فەرمی ناپۆلی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک، ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و بەڕوونی لە ڤیدیۆکەدا گاڵتە بە ئۆسیمین کرا. هەرچەندە پاڵەوانی ئیتاڵیا هەر زوو ڤیدیۆکەی سڕییەوە، بەڵام کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە یەکەم کاردانەوەیش، هێرشبەرە نێجیرییەکە سەرجەم وێنەکانی خۆی بە درێسی ناپۆلی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی سڕییەوە.

دواتریش رۆبێرتۆ کالیندا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆسیمین، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، هەڕەشەی ئەوەی لە ناپۆلی کردم کە بە مافی خۆیان دەزانن رێکاری یاسایی بەرامبەر بە یانەکە بگرنەبەر، بەوپێیەیی زیانیان بە ئۆسیمین گەیاندووە.

لە نوێترین کاردانەوەیش جۆن ئینۆ، وەرزی وەرزشی وڵاتی نایجێریا لەسەر بابەتەکە هاتە دەنگ و دەڵێت:

بە چڕی کار دەکەین تا راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئۆسیمین ببەستین و لە سرووشتی گرفتەکە تێبگەین، بە شێوەیەکی روونیش لە راستی رووداوەکە تێبنگەین و راستییەکان بسەلمێنین، بۆ ئەو مەبەستەیش لەگەڵ باڵوێزی وڵاتەکەمان لە ئیتاڵیا و لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەیش لە گفتوگۆداین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان بەکاردەهێنین بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە لەگەڵ ئیتاڵیادا، دەبێت دڵنیایی تەواو وەرگرین کە وەرزشوانانمان لەو وڵاتە دووربن لە هەر کارێکی گڵتەپێکردن، بە رێزەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت و زیان بە پیشەکەیان نەگەیەندرێت.

هاوکات یانەی ناپۆلی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە كێشەكانی لەگەڵ ئەستێرە و هێرشبەری یانەكەی بڵاوكردەوە.

رایانگەیاند، کە هەرگیز نەیانویستووە ڤیكتۆر ئۆسیمین توڕە بكەن یان گاڵتەی پێبكەن، یاریزانەکەیان بە گەنجینەی یانەکەیان وەسفکردووە.

بۆ سەلماندنی ئەوە راستییەیش، رەتکردنەوەی سەرجەم ئەو ئۆفەرانە دەکەنە بەڵگە، کە لەم هاوینە پێشکەش بە یانەکە کرابوو بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button