ئینگلتەرا

گواردیۆلا: رۆدری ئەمڕۆ باشترین ناوەراستکاری جیهان نەبوو

Yariga App

یاریگا

پیپ گواردیۆلا ستایشی یاریزانەکانی یانەکەی کرد، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی نۆتینگام بە 10 یاریزان توانیان بردنەوە بەدەست بێنن.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی مان سیتی دوای یارییەکە گووتی

گێمی یەکەم یارییەکی نائاساییمان بینی، گێمی دووەمیش نائاسایی بوو بەهۆی ئاستە باشەکەی یاریزانەکانمان چونکە نزیکەی 51 بۆ 52 خولەک بە یاریزانێک کەمتر یاریمان کرد. بۆیە ئەرکەکەمان ئاسان نەبوو، بەڵام زۆر باش دەرکەوتین. لە گێمی یەکەم یارییەکی سەرسوڕهێنەرمان کرد بەرامبەر بە ڕکابەرێکی سەخت کە جەستە و خێراییەکی باشیان هەبوو. ئێستا دەبێت خۆمان چاک بکەینەوە بۆ یاری داهاتوو

گواردیۆلا لەبارەی کارتە سوورەکەی رۆدری ناوەڕاستکاری یانەکەشی گووتی

ئەمڕۆ رۆدری باشترین ناوەڕاستکاری جیهان نەبوو، ڕۆدری دەبێت کۆنتڕۆڵی خۆی بکات. من دەتوانم کارتی زەرد وەربگرم چونکە من لە یاریگادا نیم، بەڵام ڕۆدری ئەو مافەی نییە. ئەوانەی لە ناو یاریگان پێویستە وریا بن. هیوادارم لەمەوە فێربێت

بابەتی زیاتر

Back to top button