
یاریگا-
بەفەرمی یانەی بارسێلۆنا گرێبەستی چاڤی هێرناندێزی بۆ دوو ساڵی تر نوێ کردەوە وەکو راهێنەری یانەکە.
چاڤی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021 بووە راهێنەری بارسێلۆنا، لەو کاتەوە 96 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامداوە، لەو ژمارە یارییەدا 61 سەرکەوتنیان تۆمارکردووە.
It’s official: Xavi 2025 ✍️ pic.twitter.com/h5U6CX1NIP
— FC Barcelona (@FCBarcelona) September 22, 2023
گرێبەستە نوێیەکەی چاڤی بەردەوام بوونی راهێنەرە تەمەن 43 ساڵەکەیە لەگەل بارسێلۆنا تاوەکو ساڵی 2025.