فه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار هێرش دەکاتە سەر پاریس و بەرگری لە مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی هێرشێکی توند دەکاتە سەر پاریس سانجێرمان، بەرگری لە لیۆنێل مێسیش دەکات.

نێیمار دا سیلڤا، پاش شەش وەرز یاریکردن بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمان، لەم هاوینە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودی کرد و ماڵئاوایی لە یانە فەڕەنسییەکە کرد.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ پێگەی گڵۆبۆی بەڕازیلی چەند نهێنییەک لە بارەی ژیانی خۆی و مێسی لە پاریس ئاشکرا دەکات، لەو بارەیەوە دەڵێت:

ژیانی من و مێسی لە پاریس وەک دۆزەخ وابوو، لەوێ کۆبووینەوە بە هیوای ئەوەی بتوانین مێژوو بنوسینەوە بەڵام بەداخەوە ئەوەی رووی نەدا و سەرکەوتوو نەبووین.

لە بارەی رۆیشتنی مێسی لە یانە فەڕەنسییەکە بەمشێوەیە دوا:

مێسی کەسێکە بەردەوام تێدەکۆشێت بۆ بردنەوە، دۆڕانیش توڕەی دەکات، هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ سەرخستنی پاریس، رۆیشتنی لە یانەکە بەوشێوەیە دادپەروەرانە نەبوو.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ژیانی مێسیش وەک من لە پاریس دۆزەخ ئاسا بوو، بەڵام دڵخۆشم کە جامی جیهانی بەدەستهێنا، لە کۆتاییدا تۆپی پێ دادپەروەر بوو لەگەڵیدا.

دوابەدوای لێدوانە ئاگرینییەکانی نێیمار، یانەی پاریس سانجێرمان بەمشێوەیە وەڵامی یاریزانە بەڕازیلییەکەی دایەوە:

هیچ لێدوانێک نادەین، ستایلێکی تایبەتی خۆمان هەیە، ئەوە سەیرە کە هەردوو یاریزانەکە دەیانەویست لە پاریس بمێننەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button