ئه‌ڵمانیا

گواستنەوەی کۆلو موانی شکستی هێنا

Yariga App

یاریگا

گواستنەوەی راندل کۆلۆموانی بۆ ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان سەرکەوتوو نەبوو و ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

ماوەیەک بوو بەرپرسانی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە گفتوگۆدابوون بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە بۆ یاریگای پارک دێ پرێنس، بەڵام دواجار گواستنەوەکە شکستی هێنا و سەرکەوتوو نەبوو.

رۆژنامەی وەرزشی ئێکیپی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ڕێککەوتنی 15+75 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرت، بەڵام ڕاندل کۆلۆ موانی وەرزی داهاتوو لە یانە ئەڵمانییەکە دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرەڕای هەوڵەکانی پاریس سانجێرمان بۆ رازی کردنی هوگۆ ئیکیتیکە، بەڵام ئەو یاریزانە بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە بۆندسلیگا ڕەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button