ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

بایرن میونشن شوێنگرەوەی مانوێل نۆیەری دەست نیشان کردووە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گفتوگۆی لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێڵسی سەبارەت بە گواستنەوەی کیپا ئاریزابالاگای گۆڵپارێزی ئیسپانی دەست پێکردووە.

پێکانەکەی مانوێل نۆیەر زۆر زیاتر درێژەی کێشا و پێدەچێت لە چەند هەفتەی یەکەمی بۆندسلیگادا نەتوانێت لەگەڵ بایرن میونشن یاری بکات.

ئەم یاریزانە دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2022ی قەتەر چووە پشوو و لە کاتی خلیسکانێی سەر بەفر قاچی شکا و ناچار بوو نەشتەرگەری بۆ بکات و لە ماوەی وەرزەکەدا نەیتوانی بەشداری لە یارییەکاندا بکات.

بایرن لە گواستنەوەی زستانە هەوڵیدا جێگرەوەیەکی بۆ بدۆزێتەوە و بەم بۆنەیە یان سۆمەری گواستەوە رێزەوکانی، بەڵام چەند رۆژێک پێش ئێستا سۆمەر بە فەرمی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کرد بە واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ ئەوەی لە کاتی دەستپێکردنی بۆندسلیگا دۆخەکە بۆ بایرن قورستر بکات.

ئێستا پێگەی مێترۆ بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە دەستیان بە دانوستاندنەکان کردووە بۆ گواستنەوەی ئاریزابالاگا و هیوادارن بەم زووانە بتوانن بگەنە رێککەوتن لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە.

مێترۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە تۆماس توخێل بە شێوەیەکی تایبەتی داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن کردووە هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە ئیسپانییە بگوازنەوە. ئەم راهێنەر و گۆڵپارێزە پێشتر پێکەوە کاریان کردووە کاتێک تۆخێل لە چێڵسی بوو، ئێستاش راهێنەرە ئاڵمانییەکە دەیەوێت جارێکی تر لە تیپەکەیدا بەشداری پێ بکات.

تۆماس تۆخێل لە کاتێکدا لە ستامفۆرد بریج بوو، ئێدوارد مێندی وەک گۆڵپارێزی ژمارە یەکی تیپەکەی بەکار دەهێنا، بەڵام ئێستا دەیەوێت کێپا وەک جێگرەوەی نۆیەر بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button