یاریگا –
وادەی دوورکەوتنەوەی ئاردا گولەری تورکی و ئەستێرەی ریال مەدرید لە یاریکردن ئاشکراکرا.
پاش پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، ئاردا گولەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە مەشقەکانی یانەکەی لە مەدرید، سەرنجی ستافی یانەکە و کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری بەلای خۆیدا راکێشابوو.
بەڵام لە گەشتی هاوینەی شاندی یانەکە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەخت یاوەری نەبوو، هەرزوو پێکان بەرۆکی یاریزانەکەی گرت و بەێبەشیکرد کە یارییە دۆستانەکان.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، گولەر بەهۆی پێکانەکەی لە ئەژنۆیدا شاندی یانەکەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە مەدرید، پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگا بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو بەشداری بکات، یاخود بۆ یارییەکەی ئەلمیریا بگەڕێتەوە.
بەڵام رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، پێکانی یاریزانە تەمەن 18 ساڵانییەکە هەروا ئاسان نییە، ئەگەری هەیە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامبدرێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەگەر ناوبراو نەشتەرگەری بۆ بکرێت، 5 بۆ 6 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، بەو هۆیەش یانەکە ناتوانێت ناوی لە لیستی یاریزانەکانی لالیگا تۆماربکات چوونکە تا دوای مانگی یەک ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
دابڕانی ئاردا گرفتێکی گەورەی هونەری بۆ ریال مەدرید درووست ناکات، بەو پێیەی تەمەنێکی کەمی هەیە و یاریزانێکی نوێی یانەکەیە، یاری نەکردنی کاریگەرییەکی زۆر لەسەر پلانەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی درووست ناکات.
بەڵام لە رووی ئابوری زیان بە یانەکە و لە رووی دەروونیش زیان بە یاریزانەکە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی مێرێنگی رکابەری بارسێلۆنای کرد و پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەی ناوبراو خەرجکرد.