ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاوتارۆ: لوكاكۆ بێ هیوای كردم

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی نائومێدی خۆی بۆ رۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری پێشووی یانەكەی دەربڕی.

دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی لەگەڵ ئینتەر میلان رۆمێرۆ لوكاكۆ گەڕایەوە چێڵسی.

لە ماوەی رابردوودا لوكاكۆ رەزامەندی خۆی سەبارەت بە گفتۆگۆكردن لەگەڵ یوڤێنتوسی ركابەری ئینتەر میلان دەربری، ئەوەش بوویە هۆی نا ئومێدی هاندەرانی ئینتەر.

لە لێدوانیدا بۆ لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لاوتارۆ ووتی: من لە لۆکاکۆ بێ هیوا بووم، ئەوە راستییەکە، لەو ڕۆژانەدا كە دەنگۆكان بڵاوبوونەوە هەوڵمدا پەیوەندی پێوە بكەم، بەڵام وەڵامی نەدامەوە، وەك سەرجەم هاوکارەکانی دیکەم.

لە درێژەی قسەكانیدا هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە ووتیشی: بێ هیوا بووم، بەڵام باشە، ئەوە بژاردەی خۆیەتی.

لاوتارۆ بەردەوام بوو ووتی: ئۆفەری گەورەم لە یانەكانی سعودییەوە وەرگرت، ئەوە راستە، بەڵام من لە ئینتەر میلان زۆر دڵخۆشم، هیچ هۆكارێك نیە بۆ گۆڕینی ئەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: من سەركردەی ئێرەم، ئینتەر ماڵی دووەمی منە، هەست بە خۆشەویستی دەكەم لێرە، شانازیە كە لێرەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button