ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ویڵفرێد زاها بۆ گاڵاتەسەرای یەکلابووەوە

Yariga App

.ویڵفرێد سەرەنجام گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس تازەنەکردەوە و بێ بەرامبەر روودەکاتە یانەی گاڵاتەسەرای تورکی

هێرشبەرە کۆت دیڤوارییەکە لە رابردوو خوازیاری زۆری هەبوو لە یانە گەورەکانی ئینگلتەرا بەڵام هەشت وەرز لە کریستاڵ مایەوە، دواتریش لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی و دابەزینی ئاستی، بڕیاریدا ئاڵنگارییەکی نوێ تاقی بکاتەوە.

یانەکەی ئامادەبوون گرێبەستێکی چوار وەرزی پێشکەش بکەن و هەفتانە مووچەی ٢٠٠ هەزار پاوەندی پێبدەن بەڵام بەگوێرەی گاردیان مووچەکەی لە گالاتەسەرای کەمتر دەبێت لەوەی کریستاڵ پاڵاس پێشکەشێ کردبوو. وە گرێبەستەکەش بۆ سێ وەرزە.

زاها دوو یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامداوە  بەڵام لە ٢٠١٧دا مۆڵەتی لە فیفا وەرگرت و یاری بۆ کۆت دیڤوار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button