ئارتێتا: لە بازاڕی گواستنەوە بەردەوام دەبین
یاریگا
میکێل ئارتێتا راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا ئاشکرای دەکات ئەوان یاریزانی دیکەش دەگوازنەوە و هەروەها یاریزانیش هەن لە یانەکەیان دەڕۆن.
تۆپ هاوێژەکان ئەم هاوینە سێ یاریزانیان بۆ ریزەکانیان گواستووەتەوە و دیارترینیان دێکلان رایس ناوەڕاستکاری وێستهام یونایتد بوو بەرامبەر نزیکەی 105 ملیۆن یۆرۆ. سەرەرای ئەمەش یانەکە دەیەوێت جەند یاریزانێکی دیکەش بگوازێتەوە و دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش بێت.
میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت سەبارەت بە چاڵاکی یانەکەی دەڵێت
ئێمە زۆر دڵخۆشین و وەک دەزانن ئەو یاریزانانەمان زیاد کرد کە ویستمان بۆ تیپەکە. ئێمە گرێبەستی پێشوەختەمان هەبوو و ئەوان بە خێرایی خۆیان لەگەڵ تیپەکەدا دەگونجێنن. ئێستا کاتێکی تەواومان هەیە بۆ ئامادەکاری و یاریزانە نوێیەکان پێویستیان بە هەندێک کات هەیە بۆ ئەوەی ئەزموونی “یاریزانێکی ئارسناڵ بوون” بکەن.
لەلایەکی دیکەوە راهێنەرەکەی گەنەرز لەبارەی دێکلان رایس گووتی
هەر گواستنەوەیەک کە ئەنجامی دەدەین لە بەرامبەردا تایبەتمەندیەک بۆ تیپەکەمان زیاد دەکات. دیکلان زیاتر ئاشنای خولی نایابی ئینگلیزییە و ئاستێکی زۆر باشی لە وێستهام و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەبووە. ڕایس کوالیتی و سەرکردایەتی و ئەزمونی پریمەرلیگ بۆ پێکهاتەکەمان زیاد دەکات
ئارتێتا لەبارەی بەردەوامی یانەکەی لە چاڵاکی گواستنەوەی یاریزانانیش دەڵێت
دەبێت بزانین چی ڕوودەدات، کاتێکی زۆر ماوە تا کۆتایی گواستنەوەی یاریزانان. چاوەڕێی ڕووداوەکانی چەند هەفتەی داهاتوو دەکەین بۆ دیاریکردنی دۆخەکە. دەبێت وریا بین، شتێک هەیە کە دەبێت بیکەین، بە دڵنیاییەوە کاتمان هەیە بۆ دەرچوون. دڵنیام شتێک دەکرێت