ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا لە جیرۆنا جێگرەوەی بوسکێتس دەدۆزێتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی ئۆریۆل رۆمیوی ناوەڕاستکاری جیرۆنا.

بەگوێرەی سپۆرت ، سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رۆمیو لەگەڵ جیرۆنا تەنها 8 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام بارسا ئامادەنەبووە ئەو پارەی بدات و ئێستا یانەکەی رازی بووە بە 5 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت. بەو مەرجەی پابلۆ تۆرێی یاریزانی لاوی بارسا بە خواستن بۆ وەرزێک یارییان بۆ بکات.

سپۆرت دەڵێت بەمزووانە رۆمیو گەشتی کاتالۆنیا دەکات تاوەکو بەفەرمی پەیوەندی بە یانەکەی چاڤی هێرناندێزەوە بکات.

رۆمیو دەرچووی ئەکادیمیای بارسێلۆنا خۆیەتی، پێشتر لە 2011دا یەک یاری بۆ تیمی یەکەمی بارسا ئەنجامدا، دواتر روویکردە چێڵسی و لەوێش بە خواستن گوێزرایەوە بۆ ڤالێنسیا  و شتوتگارت. لە لە 2015دا روویکردە ساوزهامپتن و ماوەی 7 ساڵ لەو یانەیە بوو تاوەکو هاوینی رابردوو، روویکردە جیرۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button