ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستەکەی تێر شتیگن نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا دەستی بە دانوستان کردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ مارک ئەندرێ تێر شتیگن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا گفتوگۆی لەگەڵ مارک ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکەن.

ئەم یاریزانە ئەڵمانییە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا کردووە و بووەتە یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی ئەم تیپە. پاڵەوانی لالیگا لەو کاتەدا بە 12 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزەکە کرد. گرێبەستی ئێستای تێر شتیگن لەگەڵ ئەم یانەیە لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەیە بۆندێکی فەرمی پێشکەشی ئەو گۆڵپارێزە بکات تا ساڵی 2028 و هیوادارە ژیانی وەرزشی لە کامپ نو کۆتایی پێبهێنێت.

تێر شتیگن لەم دواییانەدا ئاستێکی باشی هەبووە، وەرزی رابردووی لە لالیگا بە ئەنجامێکی باش کۆتایی پێهێنا و لە کۆی 38 یاریدا 26 کلین شیتی هەبوو. هەروەها بۆ یەکەمجار جامی زامۆرای بەدەستهێنا. ئەم خەڵاتە دەدرێتە ئەو گۆڵپارێزەی کە کەمترین گۆڵی لە وەرزێکدا لێبکرێت.

تێرشتیگن دڵخۆشە بە مانەوەی لە بارسێلۆنا و پەیوەندی نێوان لایەنەکان زۆر دۆستانەیە. ئەم بڵاوکراوە ئیسپانییە هەروەها پێی وایە ئەم یاریزانە دەتوانێت ببێتە کاپتنی داهاتووی بلوگرانا. هەروەها تێرشتیگن بەڕێوبەرانی بارسێلۆنای ئاگادار کردۆتەوە ئامادەیە موچەکەی کەم بکاتەوە لەبەر ئەو دۆخە داراییە سەختەی بارسێلۆنا تێیکەوتووە.

گۆڵپارێزەکە تا ئێستا 377 یاری بۆ یانە ئێسپانیاکەی ئەنجامداوە و لە سەرجەم یارییەکانیشدا 157 کلیین شیتی هەبووە. لە ماوەی یاریکردنی لە ئیسپانیا پێنج جار توانیویەتی ناسناوی لالیگا بباتەوە و جارێکیش نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button