ئیتاڵیا

ناپۆلی ئامادەیە دەستبەرداری ئۆسیمین بێت

Yariga App

یاریگا

ڤیکتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەتوانێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دێ لۆرێنتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەڵێت ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ وەرزی داهاتوو ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ریزەکانیان بهێڵنەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا نایشارێتەوە هەرکاتێک گرێبەستێکی گرانبەها و بە خواستی ئەوان پێشکەش بە هێرشبەرەکەیان کرا، ئەوا ئامادەن دەستبەرداری بن و دەتوانن بەهرەدارێکی دیکەی هاوشێوەی کڤارا بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئۆسیمین یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بووە، بۆیە دوای قسەکانی سەرۆکی یانەی ناپۆلی، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یانەیە جارێکی دیکە هەنگاوەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە دەست پێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button