ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: شاكا پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

گرانێت شاكا، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی سویسرا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی شاكای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

شاكای تەمەن 30 ساڵان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە ریزەكانی یانە ئەڵمانیەكەوە كرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد شاكا بە بری 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە كرد.

ناوەڕاستكارە سویسریەكە لەگەڵ گەنەرز 297 یاری كرد و توانی 23 گۆڵ بكات و 29 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button