بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بە فەرمی ئاسێنسیۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی هێرشبەری پێشووی یانەی ریال مەدرید، مارکۆ ئاسێنسیۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی پاریس سانجێرمان رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە یانەکەیان گرێبەستێکی فەرمییان لەگەڵ مارکۆ ئاسیێنسیۆ، تا هاوینی ساڵی 2026 واژۆ کردووە.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکە کرد.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە بە درێسی مەدرید بەشداری 286 یاری کردووە، خاوەنی 61 گۆڵ و 32 ئەسیستە.

لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە 3 نازناوی لالیگا، 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 4 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 3 نازناوی سوپەری ئەوروپا نازنآوێکی جامی شا و 2 نازناوی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێناوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش نازناوێکی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button