چارەنووسی گۆڵپارێزە کوردەکە یەکلایی بووەوە
یاریگا –
چیرۆکی عەلیرەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکە بە نوێکردنەوەی گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس کۆتایی هات.
لە چەند رۆژی رابردوو دا ناکۆکی کەوتە نێوان بەیرانوەند و بەڕێوبەرانی یانەی پێرسپۆلێس بە هۆی ئەوەی نەیان توانی شایستە داراییەکانی ئەم یاریزانە دابین بکەن، بەم بۆنەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە کۆتایی پێ هێنا.
لە دوای دەنگۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، زۆرێک لە یانەکانی ئێران ئۆفەریان بۆ گۆڵپارێزەکە نارد و لە ناویان دا دیارترینیان یانەی ئیستقلالی تاران بوو. بێگوومان ئۆفەرەکەی ئیستقلال ئەو گۆڵپارێزەی دەکرد بە گرانترین گۆڵپارێزی مێژووی ئێران.
بەڕێوەبەرانی یانەی ئیستێقلال سەرەتا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە دانوستان لەگەڵ بیرانوەند دەکەن و دیدارێکی فەرمییان لەگەڵدا هەیە، بەڵام تا کات تێپەڕی ئەوە پێرسپۆلیس بوو کە نزیک بووەوە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بیرانوەند.
کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی و دەنگۆی ئۆفەرەکەی ئیستقلال بووە هۆی ئەوەی خەڵکانێکی زۆر لە سۆشیال میدیاکان هێرش بکەنە سەر یانەی پێرسپۆلیس و ماڵپەرەکانی گۆڵپارێزە کووردەکە.
دواجار چەند رۆژێکی قورس و نامۆ بۆ بەیرانوەند و هاندەرەکانی کۆتایی هات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 2 ساڵ لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیس.
دوای نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی، بەیرانوەند لە ئینستاگرام نووسی :
ناوی دەنێن تێنەگەیشتن یان بێزاری یان هەر شتێکی تر، سوپاس بۆ خوا تێپەڕی، قورسترین رۆژ و شەوی ژیانم بوو، هیوادارم جارێکی تر ئەزموونی نەکەمەوە.
سەری رێز دادەنوێنم بەرامبەر ئەو هاندەرانەی ئەم رووداوانەی دوایی دڵیانی ئازار داوە، بە شانازییەوە رایدەگەیەنم لانیکەم لە 2 ساڵی داهاتوودا ئەندامێکی بچووکی خێزانە گەورەکەی پێرسپۆلیس دەبم. هیوادارم قەرەبووی ئەم رۆژانە بکەمەوە.”
View this post on Instagram