یاریگا-گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی شاهۆ محەمەدی توانی مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵەمپیادی بەرلین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بباتەوە.
شاهۆ نەخۆشی داونی لەگەڵ دایە بەڵام نەیهێشتووە ئەمە ببێتە رێگر لەبەردەم خەونەکانی و بەشداری لە ئۆڵەمپیادی بەرلین کرد کە لە مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو لە دوو یاری مەلەی پەپولەی ١٠٠ مەتری و مەلەی ٤٠٠ مەتری ئازاد دا بەشداری کرد. لەوەی یەکەم توانی مەدالیای ئاڵتوون بەدەست بهێنێت و لەوەی دووهەمیشدا پلەی سێهەم و مەدالیای برۆنزی بردەوە.
شاهۆ دوای گەڕانەوەی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیوییەتی
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم رۆژەدا لەگەڵم بوون. من زۆر سوپاسگوزارم بۆ هەموو هاوکارییە ماددی و مەعنەوییەکانی هاوڕێ و هاوشارییە ئازیزەکانم”.
View this post on Instagram
شاهۆی ١٧ ساڵ، زیاتر لە شەش ساڵە سەرقاڵی وەرزشەکانی مەلەوانی و بەلەمزانییە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناوبانگێکی زۆری هەیە و بووەتە سیمبولی ئازایەتی و بڕوابەخۆبوون و هەوڵدان.
…