ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئانچێلۆتی دەبێتە راهێنەری بەڕازیل

Yariga App

یاریگا –

ئیدناڵدۆ، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل رێككەوتنی لەگەڵ كارلۆ ئانچێلۆتی راگەیاند بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكەیان بكات.

گرێبەستەكەی ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید لە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

لە دوای یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ سامبا تیتی راهێنەری لە پۆستەكەی دوورخستەوە و چاوەڕوانی كارلۆ ئانچێلۆتیان دەكرد كە وەك راهێنەری نوێی یانەكە دیاری بكەن.

ئیدناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە ووتی: ئانچێلۆتی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی بەڕازیل دەگرێتە ئەستۆ.

بەردەوام بوو ووتی: لە دوای گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید پەیوەمدی بە ئێمەوە دەكات و لە یارییەكانی كۆپا ئەمریكاوە لەگەڵمان دەبێت.

پێشتر ئانچێلۆتی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی نەكردووە و بەڕازیل دەبێتە یەكەم هەڵبژاردە راهێنەرایەتی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button