ئیتاڵیا

ناپۆلی: نرخی ئۆسیمین 150 ملیۆن یۆرۆیە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی تەنها ئەو ئۆفەرانەی کە لە سەرووی 150 ملیۆن یۆرۆوە بۆ فرۆشتنی ڤیکتۆرئۆسیمین پێشکەش دەکرێن قبووڵ دەکات.

دوایین وەرزی خولی ئیتاڵیا بە پاڵەوانێتی ناپۆلی کۆتایی هات، بەجۆرێک ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نەیجیریای ناپۆلی لە هەموو کاتێک زیاتر لە لایان یانە دەوڵەمەندەکانی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرێت.

لە دۆخێکدا کە چێڵسی و مانچستەر یونایتد و لە هەمووی گرنگتر پاریس سانجێرمان بەدوای واژووی ئەو یاریزانەوەن، کۆریێر دیلۆ سپۆرت داوای دی لۆرانتی بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی ئەم یاریزانە بڵاوکردەوە و ئاماژەی کرد کە ئەو یانانەی ئارەزووی گرێبەست کردنن لەگەل ئەم ئەستێرەیە دەکەن دەبێت قوربانی بدەن و ئەو بڕە پارەیە خەرج بکەن لە هێنانی ئۆسیمین بۆ یانەکەیان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە جۆناسان دەیڤد هێرشبەری تیپی لیل کە بەهای نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە لە بازاڕەکانی گواستنەوەی ئەوروپا، ئەو جێگرەوەیە کە سەرۆکەکانی یانەی ناپۆلی لەبەرچاویان گرتووە بۆ ئۆسیمین.

بابەتی زیاتر

Back to top button