ئاسیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هیلال و لوکاکۆ نزیکن لە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی نزیکە لە یەکلایکردنەوەی گرێبەستی رۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو سانتی ئۆنا بڵاویکردووەتەوە، یانەی هیلالی سعودی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لوکاکۆی بەلجیکی و نزیکن لە گواستنەوەی یاریزانەکە بەرو خولی روشەنی سعودی.

بەپێی هەواڵەکەی ئۆنا، بەرپرسانی یانە سعودیەکە و لوکاکۆ لە هۆتێلێکی شاری پاریس کۆبوونەتەوە، یانەکە ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ناوبراو کردووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لوکاکۆ ئارەزووی پەیوەندیکردن بە هیلالەوە دەکات، بەڵام داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات لەو ئۆفەرەی کە هیلال پێشکەشی کردووە.

هەر بەپێی سەکانی رۆژنامەنووسەکەی فووت مێرکاتۆ، گفتوگۆی نێوان سعودیەکان و هێرشبەرە تەمەن 30 ساڵانییەکە درێژەی هەیە، پێشبینی دەکرێت هیلال ئەو گرێبەستە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

لوکاکۆ لە هاوینی 2022 وە بەشێوەی خواستن لە چێڵسیەوە گەڕایەوە ئینتەر میلان، لەم وەرزە بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە 37 یاری 14 گۆڵی کرد و 7 گۆڵیشی درووستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button