سەردێری رۆژنامەکانی ئیسپانیا و نوێترین هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە
یاریگا –
بابەتی گواستنەوەی بێڵینگهام بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وپەیوەندی کردنی لیونێل مێسی بۆ خۆلی ئەمریکی سەردێری رۆژنامەکانی ئیسپانی داگیر کرد.
یانەی دۆرتمۆند هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی وروژاند و گواستنەوەی فەرمی جود بێلینگهامی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی یانە ئەڵمانییەکە، ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی 6 ساڵ دەبێت و بڕیارە ئەو یاریزانە ئینگلیزییە یەکەم کڕینی فەرمی بێت پێش دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە.
بێلینگهام لە هاوینی رابردووەوە حەزی لە پەیوەندی کردن بە ریال بووە، لەگەڵ رۆیشتنی یاریزانانی وەک ئاسێنسیۆ و ئیدن هازارد و ماریانۆ دیاز و کەریم بێنزێما، ئێستا بڕیار دەدەن یاریزانی لاو وەربگرن و هێڵی ناوەڕاست بەهێزتر بکەن.
گواستنەوەی نوێی ریال مەدرید لەگەڵ بڕیارە چارەنووس سازەکەی مێسی لەنێو سەردێرە سەرەکییەکانی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیادا دەبینرێت:
“بەخێر بێیت بێلینگهام” ئەوە سەردێری رۆژنامەی مارکایە بۆ یاریزانە نوێیەکەی ریاڵ، لە سەرەوەی لاپەڕەکەدا دەردەکەوێت کە “مێسی میامی هەڵبژارد” نووسراوە بۆ بڕیاری نەگەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا.
رۆژنامەی ئاس بە سەردێری “بەخێر بێیت” پێشوازی لە بێلینگهام کرد و بۆ رۆشتنی لیۆنێل مێسی نووسی “مێسی لە ڕێگای میامی”.
من دەچمە میامی” ئەو سەەردێرەیە کە رۆژنامەی مۆندێپۆرتیڤۆ بۆ گواستنەوەی مێسی بۆ خولی پیشەگەرانەی ئەمریکا بەکاری هێنا.
گواستنەوەی بێلینگهام بە بڕی 133 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریاڵ مەدرید لە بەرگی ئەم ڕۆژنامەیەدا دەردەکەوێت.