جیهانگرنگترین

یاسای ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە بەرازیل پەسەند کرا

Yariga App

یاریگا –

دەسەڵاتی یاسادانانی بەرازیل هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشی ناوە بۆ پشتگیریکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕێگریکردن لە رووداوی رەگەزپەرەستی.

ئەو رووداوانەی لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا روویاندا، سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ و تەنانەت حکومەتەکانیشی بەلای خۆیدا راکێشاوە دەڵێن باش نییە کە رەگەزپەرستی لە تۆپی پێدا هەیە.

ڤینیسیۆس کە پێشتر چەندین جار سووکایەتی پێکرابوو، ئەمجارەیان بەرامبەر ئەم رووداوە بێدەنگ نەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا هیچ پشتیوانییەکی لەناو یاریگادا لێنەکرا و ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی زۆر کەس گەیشتنە ئەو بروایەی کە دەبێت چارەسەرێکی جددیتر لەبەرچاو بگیرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل و حکومەتی ئەم وڵاتە هەر لە سەرەتاوە هەوڵیان دا بە تەواوی پاڵپشتی ئەم یاریزانە بکەن و بە چەند کردەیەکی جیاواز نیشانیان دا کە لە پشت ئەستێرەیەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانەوە وەستاون.

ئێستا پێگەی سپۆرت رایگەیاندووە کە ئەنجومەنی یاسادانان لە ریۆ دی جانیرۆ یاسایەکی بە ناوی “وینی جونیۆر” پەسەند کردووە. بەپێی ئەم یاسایە هەرکاتێک لە هەر یارییەکدا کردەوەیەکی رەگەزپەرستانە بەرامبەر یاریزانەکان ئەنجام بدرێت، دەستبەجێ ئەو یارییە دەوەستێنرێت.

ئەم یاسایە لە کۆمەڵە یاساکانی فیفاشدا هەیە کە دوای سێ ئاگادارکردنەوە دەبێت یارییەکە بوەستێنرێت ئەگەر رەفتاری رەگەزپەرستانە بەردەوام بێت، بەڵامبەنزیکەیی تا ئێستا یاساکە جێبەجێ نەکراوە، ئینفانتینۆش دوای ئەم رووداوە پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ئەم یاسایە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button