ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا وادەیەك بۆ وەڵامدانەوەی بارسێلۆنا دیاری دەكات

Yariga App

یاریگا –

كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا بەروارێك بۆ بارسێلۆنا دیاری دەكات سەبارەت بە وەڵامدانەوەی پلانی ئابووری یانەكە بۆ وەرزی نوێ.

پێشتر بارسێلۆنا پلانێكی ئابووری نوێی پێشكەشی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا كردبوو، بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی دارایی یانەكە و تا بتوانێت ناوی یاریزانەكانی تۆمار بكات و یاریزانی نوێ بگوازێتەوە یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت ـی كەتەلۆنی لالیگا وادەیەكی دیاری كردووە بۆ وەڵامدانەوەی یانە كەتەلۆنییەكە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لالیگا داوای كاتی زیاتری كردووە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە وردەكاریەكانی پلانە نوێیەكی بارسێلۆنا.

سپۆرت ئەوەشی خستووەتە روو، كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا داوا دەكات بارسێلۆنا یەك تا دوو هەفتە چاوەڕێ بكات بۆ لێكۆڵینەوە لە تەواوی وردەكارییەكانی نێو پلانی یانەكە.

لە كۆتایشدا سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، بارسێلۆنا گەشبینە و دڵنیایە كە پێشنیارەكەی پەسەند دەكرێت و بەوەش بە جدی هەوڵی دووبارە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان دەدەن.

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا توانی نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button