ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هازارد جێهێشتنی ریال مەدرید رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێدین هازاردی بەلجیکی رەتیدەکاتەوە لەم هاوینە یانەی ریال مەدرید جێبهێڵیت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، یانەی مۆنتریالی کەنەدەی گرێبەستێکی پێشکەش بە هازارد کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ خولی کەنەدی، بەڵام ناوبراو نایەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت.

ریال مەدرید خوازیارە هێرشبەرە بەلجیکییەکە لەم هاوینە لە یانەکە بڕوات، تا بڕە پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی یانەکە بگەڕێتەوە و بتوانێت هێرشبەرێکی نوێ بۆ تیپەکە بگوازنەوە.

بەڵام هازارد ئەم کارە بۆ یانەکە قورس دەکات، هەفتەی رابردووش پاش کۆتایی هاتنی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا رایگەیاند، کە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە مەدرید بمێنێتەوە و نیازی نییە یانەکە جێبهێڵێت.

ئەم بریارەی هازارد کێشەیەکی گەورەی بۆ یانەکە درووستکردووە، بەبێ ئەوەی سودێکی ئەوتۆی هەبێت ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت.

پێگەی رێلێڤۆ هەفتەی رابردوو بڵاویکردبووەوە، یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید و لە هاوینی ساڵی 2024 بە یەکجاری واز لە یاری تۆپی پێ بهێنێت.

هازارد لە هاوینی ساڵی 2019 لە چێڵسیەوە گواسترایەوە بۆ مەدرید بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەهۆی پێکانە زۆرەکانی نەیتوانی لە ئیسپانیا سەرکەوتووبێت و بە یەکێک لە خراپترین گرێبەستەکانی مێژووی مێرێنگی هەژمار دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button