ئیتاڵیا

ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە لە کۆبوونەوەی یاریزانانی میلان و هاندەرانی دەکات

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی شەوی رابردووی نێوان یاریزانانی میلان و بەشێک لە هاندەرانیان دەکات.

رۆسۆنیری ٢-٠ دۆڕا و چانسی گەیشتنی بە خولی پاڵەوانەکان لاواز بووە، دوای یارییەکە هاندەرانی میلان و ئەڵتراسەکانیان بەتەواوی توڕەبوون، ئەمەش وایکرد  یاریزانەکان و راهێنەر پیۆڵی چوونە بەردەوامیان و بۆ ماوەیەکی زۆر گوێیان لە رەخنە قسەکانیان گرت.

دوای یارییەکە پیۆڵی بە هەڵوێستێکی پۆزەتیڤانە باسی کرد کە گوێیان لە قسەی هاندەرانیان گرتووە، بەڵام ئەمڕۆ بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانسا، ئەو کارە دژی یاساکانی تۆپی پێی وڵاتەکەیە چونکە پێدەچێت قسەی ناشرین و هەڕەشەش لە یاریزان کرابێت.

لەباری یەکلابوونەوەی ئەوەی هاندەران، هەڕەشەیان کردبێت ئەوا رووبەرووی سزادەبنەوە ئەگەر یانەکەش هیچ سکاڵایەکی نەبێت.

بەگوێرەی گازیتا، تەنها یەک کەس لە ئەڵتراسەکان قسەیان کردووە و یاریزانانی میلانیش بێ ئەوەی هیچ بڵێن تەنها گوێیان لێگرتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button