پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكەی وێستهام
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیریك تێن هاخ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر وێستهام.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئینگلیزیدا.
مان یونایتد بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە لیساندرۆ مارتینێز ، سكۆت ماكتۆمینای ، رافایل ڤاران ، ئەلیخاندرۆ گارناچۆ ، دۆنی ڤان دی بیك و فیل جۆنز بێ بەش دەبێت.
شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگن و وێستهامیش بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی پانزەیەمە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: دی خیا
هێڵی بەرگری: وان بیساكا ، لیندیلۆڤ ، شۆو ، دالۆت
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، برۆنۆ ، ئیریكسن
هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی، راشفۆرد، سانچۆ