ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئامادەکاری بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی پۆچێتینۆ دەکات

یاریگا –

چێڵسی خۆی ئامادەکردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی راهێنەری ئەرجەنتینی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ.

بەم دواییە بەردەوام ناوی پۆچێتینۆ بەستراوەتەوە بە یانەی چێڵسی و سەرجەم میدیا جیهانییەکان بە راهێنەری نوێی یانەکە ناوی دەبەن لە وەرزی داهاتوودا.

ئەمرۆ دووشەممە رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەواڵێک باسی لە دوایین پێشهاتەکانی گرێبەستەکەی پۆچێی کردووە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کە چێڵسی لەم هەفتەیە دەست بە دانوستانەکانی دەکاتەوە لەگەڵ پۆچێتینۆ بۆ رێککەوتن لەسەر خاڵەکانی کۆتایی گرێبەستەکە.

ئاماژەی بەوەش کردووە یانەکە لەم هەفتەیە لە شاری لۆس ئەنجلس دەچێتە قۆناخی کۆتایی دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەی و ئەو پرۆسەیە یەکلایی دەکاتەوە.

چێڵسی لەم وەرزە بەدەست قەیرانێکی گەورەی ئەنجامە خراپەکانی دەناڵێنێت، تا ئێستا تەنیا لەم وەرزە سێ راهێنەری جیاواز راهێنەرایەتی تیپەکەیان کردووە.

تۆماس توخێلی ئەڵمانی هەر لە سەرەتای وەرزەکە دوورخرایەوە و گراهام پۆتەری ئینگلیزی کرایە شوێنگرەوەی، بەڵام ئەویش نەبووە فریادڕەس و فڕانک لامپارد بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی وەرز خرایە شوێنی.

بلوز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە 32 یاریدا لە ریزبەندی 12ـی خولەکە دێت و تەنیا 10 خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە.

لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی ریال مەدریدی ئیسپانی کرایە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button